پاش بانگه‌شه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووی بیۆنگیانگ سه‌باره‌ت به تاقیـكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له چین ده‌كات كه هه‌موو سزاكانی نێو بڕیاری
1718 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌سه‌ر كۆریای باكوردا بـسه‌پـێـنێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن گوتی چین ئه‌ركێـكی سه‌رشـانی خۆیه‌تی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزۆنیدا گوتی ئه‌و دڵـنیایه له‌وه‌ی چین ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دژی كۆریای باكور به تـێـكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام هێشـتا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی سه‌پاندنی سزاكان.
باڵێۆزی به‌یجین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وانگ گوانگیا ده‌ڵێت چین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نده‌دا نیـیه كه داوا له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ئه‌و كه‌شـتیـیانه كه ده‌ڕۆن و دێن بۆ كۆریای باكور بـپـشـكنن.
خانم ڕایس له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئاسـیا دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به چۆنێتی جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.