كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی هێرشی یاخیبووان له
سه‌رانسه‌ری وڵات به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له شـاری كه‌ركوك به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غداش به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون كاتێـك بۆمبێـكی لاڕێ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رپـرسـێـكی حكومی كرده ئامانج. به‌رپـرسـه‌كه له به‌شی دارایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كار ده‌كات، وه هیچ زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به ماشـێـنێـكیان له باشوری به‌غدا 3 سه‌ربازیان كوژراون.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌سـتی پـێـكردووه باری ئاسایش له شـاری به‌غدا خراپـتر بووه.