له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لمالكی ئومێدێـكی زۆر لای عێراقیـیه‌كان دروست بوو به‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات وه به تایبه‌تی له بواری ئاسایش‌دا، به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌وه تا دێت ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپـتر ده‌ڕوات.
زۆر كه‌س هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خودی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چونكه نه‌ك هه‌ر ڕێـگه له توندوتیژی ناگرن به‌ڵـكو خۆیان به كاری توندوتیژی هه‌ڵـده‌ستن. هه‌ر بۆیه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زه‌ڵمای خه‌لیلزاد هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی كۆمه‌ك و یارمه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی كرد ئه‌گه‌ر چاكسـازی تیادا نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ حسێن عه‌لی كه‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.