كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور بان
كیموونی هه‌ڵبژارد بۆ پـۆستی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
بان كیموون له یه‌كی مانگی یه‌كی سـاڵی ئاینده‌دا شوێنی كۆفی ئه‌نان ده‌گرێته‌وه.
پـێشـبینی ده‌كرێت كیموون ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كی بـبینێت له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان، له‌وانه قه‌یرانی ناوه‌كی كۆریای باكور.
شـایانی باسه بان كیموون دیبلۆماتێـكی خاوه‌ن ئه‌زموونه و له سـاڵی 2004 وه بووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور، وه ڕۆڵـێـكی سه‌ره‌كی بـینیـوه له گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتنی سـاڵی ڕابوردووی نێوان كۆریای باكور و شه‌ش لایه‌نه‌كه. وتووێژهكانیش له‌و كاته‌وه ڕاگیراوه، به‌ڵام بان كیموون به‌رده‌وامه له داخوازیـیه‌كانی له كۆریای باكور تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ وتووێژه‌كان.
بان كیموون یه‌كه‌م كه‌سه له كۆریای باشور پـۆسـتێـكی جیهانی ئه‌وها پایه به‌رز بگرێت. وه ده‌بێت به دووهه‌م كه‌س له ئاسـیا ئه‌و پۆسته له ده‌ست بگرێت. ی‌و ثانت كه خه‌ڵكی وڵاتی بورما بوو له ئاسیا له ساڵی 1961 هه‌تا 1971 سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو و له سـاڵی 1974 دا كۆچی دوایی كرد.