ئابورناسی به‌نگلادیشی محه‌مه‌د یونس و بانكی گرامین خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی 2006 یان برده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاكسـازی ئابوری و دروسـتكردنی ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ خه‌ڵـكی هه‌ژار.
ڕۆژی هه‌ینی له ئۆسـلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی نه‌رویژی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌و پـێـیه یونس له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه‌ی كه له سـاڵی 1976 دا دایمه‌زراند بڕی خه‌ڵاته‌كه كه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاره به‌سه‌ریاندا دابه‌شـده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌میانه‌ی خه‌ڵاتكردنی مه‌حه‌مه‌د یونسدا ڕایگه‌یاند كه ناتوانرێت ئاشـتیـیه‌كی سه‌قامگیر به‌دیبێت هه‌تا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له ده‌ست هه‌ژاری ڕزگاریان نه‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌كه ده‌شـڵێت یونس له ڕێـگه‌ی بانكی گرامینه‌وه قه‌رزی به بڕێـكی كه‌م داوه به
چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌تا به‌ره‌و ڕووی هه‌ژاری بـبنه‌وه، وه به تایبه‌تیش یارمه‌تی ژنانی هه‌ژاری داوه تا بتوانن په‌ره به ژیانیان بده‌ن.
شـایانی باسه بانكی گرامین قه‌رزی به 6.5 ملیۆن هه‌ژار داوه كه زۆربه‌یان ژنن، وه هه‌روه‌ها سـاڵانه‌ش قه‌رز به 30 هه‌زار خوێندكار ده‌دات.
براوه‌كانی ئه‌مسـاڵی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له نێو 191 كاندیدا هه‌ڵبژێراون.