Accessibility links

توندوتیژی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان به‌رده‌وامه‌


هێزه‌کانی ئیسرائیلی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، 13 فه‌له‌سستینیان کوشتووه‌ به تایبه‌تی دوا به دوای به‌رزبونه‌وه‌ی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌کانی نێوانیان.

شایه‌تحاڵه‌ فه‌له‌ستینی‌یه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی هێرشه‌ ئاسمانی‌یه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌، سێ چه‌کداری حه‌ماسی کوشتووه‌. به‌ پێی له‌شکری ئیسرائیلی ئه‌و چه‌کدارانه‌ به‌ نیازی موشه‌ک هه‌ڵدان بوون بۆ ناو ئیسرائیل.

چه‌ند کاتژمێرێکیش پێش ڕوودانی ئه‌م هێرشه‌، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان ئیسرائیلی‌یه‌کان و چه‌کداره‌ فه‌له‌ستینی‌یه‌‌کان له باشوری غه‌ززه‌ ڕوویدا و فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ژنێکی ڕێبوار که به‌ ناوچه‌که‌دا تێپه‌ڕیوه‌ کوژراوه‌.

توندوتیژییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌کان له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ پاش ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینی‌یه‌کان سه‌ربازێکی ئیسرائیل‌یان ده‌ستگیر کرد.

XS
SM
MD
LG