Accessibility links

ئه‌مریكا: داوای سزادانی كۆریای باكور له ن. ی ده‌كات


ڕووسیا و چین داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌رچوونی بڕیارێك به‌ مه‌به‌ستی سزادانی كۆریای باكور به‌هۆی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ ناوه‌كیه‌ی كه‌ ده‌ڵێت ئه‌نجامیداوه‌، په‌له‌ نه‌كات‌.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رنوسی بڕیارێكی بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌سپاندنی سزای توندی نوێ له دژی پیۆنگ یه‌نگ. به‌ پێی ئه‌و به‌رنوسه‌، به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ناردنی چه‌ك بۆ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه، گه‌شت كردن و سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی كۆریای باكور داده‌نرێت.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن گوتویه‌تی واشنتۆن ده‌یه‌وێت ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌ بدرێت. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی زۆر گرنگه بۆ ئه‌نجومه‌ن كه نیشانه‌یه‌کی زۆر ڕوون و ئاشكرا بۆ كۆریای باكور بنێرێت.

به ‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، باڵیۆزه‌كانی ڕووسیا و چین داوا له ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕێی ئاكامی هه‌وڵه‌ ئاست به‌رزه‌ دیپلۆماسی‌یه‌كان بكات.

هه‌روه‌ها شاندێكی باڵای چین به ‌نیازه‌ ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی مۆسكۆ بكات تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ ناوه‌کی‌یه‌كه‌ی كۆریای باكور بكه‌ن. هه‌ما‌ن شاند له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش كۆبونه‌وه‌. كۆشكی سپی گوتویه‌تی ڕێنومایی زۆر توند بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پیۆنگ یه‌نگ پێویسته‌.

له هه‌وڵێكی تری دیپلۆماسی‌دا، سه‌رۆكی كۆریای باشور به نیازه‌ ڕۆژی هه‌ینی له په‌كین یاخود بێژینگ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چینی‌دا ڕاوێژ بكات.

پێشتریش، پیۆنگ یه‌نگ ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و چه‌سپاندنی سزا به‌ سه‌ر ووڵاته‌كه‌یدا بنرێت، وه‌ك ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG