پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كداران هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی شه‌عبیه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ئاكامدا 11 كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه كوژراون.
ئه‌م هێرشه به گه‌وره‌ترین په‌لاماردان داده‌نرێت كه تاوه‌كو ئێستا كرابێته سه‌ر میدیای عێراقی. به‌ڕێوبه‌ڕی ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانیه، حه‌سه‌ن كامل، ده‌ڵێت چه‌كداران له زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا په‌لاماری ئه‌و ده‌زگایه‌یان دا‌و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان و ته‌كنیكار و كارمه‌ندی كارگێڕی كه‌ناڵی شه‌عبیه‌یان كوشت.
ئه‌م كه‌ناڵه، پارتی‌یه‌كی سیاسی سێكۆلار خاوه‌نێتی و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان نه‌كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، له ئه‌نجامی ڕوودانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ووته‌بێژی فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام كاڵدوێڵ، گوتویه‌تی له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز‌دا، كاره توندوتیژییه‌كان له عێراق پتر بوون. پێشبینیشی كرد كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، ڕه‌وشه‌كه خراپترێك ببێت.