Accessibility links

پادشـای ئوردن فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌ كێشه‌ ناوخۆیـیه‌كان ئاگادار ده‌كات


پادشـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن ئاگاداری فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد كه‌ به‌رده‌وامبوونیان له‌ كێشه‌ ناوخۆیـیه‌كانیان بۆی هه‌یه‌ خواسـتیان بۆ ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ربه‌خۆ نه‌هێڵێت.

له‌ چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، شـاعه‌بدوڵـڵا گوتی كێشه‌ ناوخۆیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیـیه‌كانه‌وه‌ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

له‌ ده‌می قسـه‌كانیشیدا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی باڵی ڕاست له‌ نێو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و به‌رده‌وامبوونی دروسـتكردنی نیشـته‌جێ ئیسرائیلیـیه‌كاندا، شـاعه‌بدوڵـڵا گوتی هه‌تا بێت ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیم كه‌م و كه‌متر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنی له‌سه‌ر بكرێت. گوتیشی ڕه‌نگه‌ سـاڵی داهاتووش بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست نه‌یه‌ت.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كرد جیاوازیـیه‌كانیان به‌لاوه‌ بنێن و یه‌كبگرن.

شـایانی باسه‌ ناكۆكیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان پارتی فه‌تحی سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس و كۆمه‌ڵی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار گه‌یشته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، وه‌ پـێـكدادان له‌ نێوان ئه‌ندامه‌ چه‌كداره‌كانیان ڕوویدا و بووه‌ مایه‌ی كوشتنی 10 كه‌س.

ڕۆژی سـێـشه‌مه‌ش هه‌وڵێـكی وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینی شـكستی هێنا.

XS
SM
MD
LG