سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت کۆریای باکور ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توند ده‌بێته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی بڵاوی کرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی سه‌رکه‌وتووانه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له باخچه‌ی گوڵ ی کۆشکی سپی گوتوی ووڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کارده‌کات بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پیۆنگ یه‌نگ. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه خۆی له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆک بوش گوتیشی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ووڵاتانی دیکه کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بڕیارێکی توندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ربچێت که تیایدا داوا له کۆریای باکور بکات به به‌ڵێنه‌کانی پێشوووی پابه‌ند بێت و به‌رنامه ناوه‌کیه‌کانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڵام به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌مریکا هیچ نیازێکی ئه‌نجامدانی کرداری له‌شکری نی‌یه.
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی هه‌مان کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، میلیشیاکانی له عێراق گوناهبار کرد به‌وه‌ی که به‌رپرسی پتربوونی ڕاده‌ی ئه‌و توندوتیژییه نه‌ژادییانه‌ن که له مانگی ڕه‌مه‌زان‌دا زیادییان کردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی‌دا به‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی له حکومه‌تی عێراق ده‌کات و سه‌رکه‌وتنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه. به‌ڕێز بوش سۆز و دڵته‌نگی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ئاکامی هێرشه‌کانی عێراقی زیانیان پێگه‌یشتووه.