کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌و فشاره به‌رده‌وامانه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یخاته سه‌رییان به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئاژانسی ڕه‌سمی هه‌واڵی کۆریای باکور ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوی کردۆته‌وه و ده‌ڵێت پیۆنگ یه‌نگ گوتویه‌تی ووڵاته‌که‌ی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر هاتوو واشنتۆن له‌سه‌ر فشاره‌کانی دژ به حکومه‌تی کم ژۆنگ ئیڵ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بانگه‌شه‌ی چه‌سپاندنی سزای توندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی کۆریای باکور ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا پیۆنگ- یه‌نگ سه‌باره‌ت به تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که ناوه‌كیه‌که‌ی ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، کم یۆنگ نام دووه‌مین گه‌وره‌ترین فه‌رمانده‌ی له‌شکری کۆریای باکور به ئاژانسی هه‌واڵی کیۆدۆی ژاپۆنی گوت پیۆنگ- یه‌نگ ده‌توانێت تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتریش ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر هاتوو سیاسه‌تی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ووڵاته‌که‌ی نه‌گۆڕێت. هه‌روه‌ها گوتی کۆریای باکور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداری کردن له ووتوێژه شه‌ش لایه‌نی‌یه‌کان به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مریکا به‌ربه‌ست و قه‌ده‌غه‌کردنه داراییه‌کان له‌سه‌ر پیۆنگ- یه‌نگ لاببات.
واشنتۆنیش پێشتر گوتویه‌تی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر کۆریای باکوردا چه‌سپێنراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراون به شێوه‌یه‌کی نایاسایی‌یانه گوێزراونه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌یه‌که جیاوازه له ووتوێژه شه‌ش لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به کێشه‌ی ناوه‌کی.
هاوکاتیش ڕێبه‌رانی ئه‌مریکا و جیهانی بانگه‌شه‌ی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و کۆبونه‌وانه ده‌که‌ن.
وو