کاربه‌ده‌ستی باڵای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوو‌ه‌کان بۆ کاروباری یارمه‌تیه مرۆییه‌کان ده‌ڵێت توندوتیژی له عێراق ڕۆژانه نزیکه‌ی 100 که‌س گیان ده‌کوژێت..
جان ئێگلاند ده‌ڵێت قوربانیه‌کان بریتین له‌و پۆلیسه نوێیانه‌ی داده‌مه‌زرێنرێن، دادوه‌ران و پارێزه‌رانیش. هه‌روه‌ها گوتی ژنانیش بونه‌ته قوربانی تاوانه‌کانی کوشتن له پێناو پاراستنی ناموس.
ئێگڵاند ڕۆژی چوارشه‌ممه له جنێف به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا، 315 هه‌زار عێراقی له شاره‌کانی خۆیان ڕایان کردووه یاخود جێ و شوێنیان گۆڕیوه.
هاوکاتیش توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا چوونه ناو عێراقه، ژماره‌ی قوربانیه‌کان له نێو عێراقی‌یه سیڤیڵی‌یه‌کاندا به 655 هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌کی پزیشکی به‌ریتانی به ناوی " لانسێت " بڵاوکرایه‌وه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش که ئه‌مان ڕاگه‌یاندووه زۆر زیاترێکه له‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن گروپه‌کانی تره‌وه ئاشکرا کراوه.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ته‌مه‌نێکی زوودا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی جێگیر پتر بوون له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 دا ده‌ستی پێ‌کرد و به تایبه‌تی له ساڵی ڕابردوودا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گولله‌ی وێڵ یه‌کێکه له هۆیه هه‌ره باوه‌کان بۆ له‌ده‌ستدانی گیانی خه‌ڵکی، به‌ڵام قوربانیه‌کانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیش ساڵ به ساڵ پتر ده‌بێت.
به پێی توێژینه‌وه‌که، زیاتر له 600 هه‌زار که‌س یاخود ڕۆژانه 500 که‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا به‌هۆی کاره توندوتیژییه‌کانه‌وه ده‌کوژرێن. ئه‌وانی دیکه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشی و هۆکاری دیکه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له لایه‌ن تیمێکی پزیشکانی عێراقی و شاره‌زایانی ئه‌مریکی زانکۆی جۆنس هۆپکنس له کۆلێجی بلوومبێرگ بۆ ته‌ندروستی گشتی ئه‌نجام دراو‌ه. ئه‌م تیمه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی عێراقی له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌که‌دا کردووه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه پێشتر و له‌به‌ر هۆیه‌کی تایبه‌ت ده‌ست نیشان کرابن.
هه‌مان گروپ له ساڵی 2004 و دوای 18 مانگ له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌وا ژماره‌ی قوربانیه‌کان له عێراق 100 هه‌زار که‌سه.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردووش‌دا، سه‌رۆک بوش ته‌نها ئاماژه‌یدا به گیان له ده‌ستدانی 30 هه‌زار که‌سی سیڤیڵ له عێراق‌دا.