دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ژینۆساید له به‌غدا به‌رده‌وامه له ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی پێشووی عێراقی له دادگا کرایه ده‌ره‌وه. شایه‌تحاڵه کورده‌کان چیرۆکه‌کانی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه و به دادگا ده‌ڵێن ده‌ست درێژی کراوه‌ته سه‌ر ناموسیان و ئه‌شکه‌نجه دراون و له ڕه‌وشێکی خراپ‌دا بوون.
سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ دادگا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی دادوه‌ران موحه‌ممه‌د ئه‌لعرێبی‌دا مشتومڕییان کرد، به‌ڵام شێوازێکی زۆر هێمنتری به خۆوه بینی ئه‌گه‌ر بێتوو له‌گه‌ڵ ده‌نگه ده‌نگ و هاواره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به‌راوورد بکرێت که له دانیشتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دادگادا ده‌بیسترا.
دادوه‌ره‌که به سه‌دامی گوت ده‌توانیت سه‌باره‌ت به خاڵه یاساییه‌کان قسه بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له شایه‌ته‌کان بکه‌یت ئه‌وا مایکرۆفۆنه‌که‌ت ده‌گوژێنرێته‌وه و ده‌نگه‌که‌ی ده‌بڕن.
سه‌دام له ووته‌کانیدا و سه‌باره‌ت به هه‌میشه شه‌ڕکردن له دژی دوژمنان ئاماژه‌ی به ووشه‌کانی ناو قورئان دا و له‌و کاته‌دا، بڵاوکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگ بوو و هیچ نه‌بیسترا.
دادگاکه گوێشی له شایه‌تحاڵه کورده‌کان گرت و له نێویاندا، عه‌بدولخالق قادر عه‌زیز که جلوبه‌رگێکی کوردی سه‌وزی له‌به‌ردا بوو و جامانه‌یه‌کی ڕه‌ش و سپیشی به سه‌ره‌وه بوو. شایه‌تحاڵه‌که گوتی هێزه‌کانی له‌شکری عێراقی له دوو ئاڕاسته‌وه به تانک و زرێپۆش و تفه‌نگه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر گونده‌که‌یی و ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکیان گرت و له نێویاندا خوشکه‌که‌ی، براکه‌یی و باوکیشی. عه‌زیز گوتی خوشک و براکه‌ی بێ سه‌روشوێن کران به‌ڵام باوکی باسی هه‌لومه‌رجی ئه‌و گرتوخانانه‌ی بۆ کردووه که له پاش ده‌ستگیکردنی بۆی ڕه‌وانه کراوه.
عه‌زیز گوتیشی به پێی باوکی، یه‌کێک له گیراوه‌کان دوای مردنی له گرتوخانه‌که‌دا له لایه‌ن پیاوانی ڕژێمه‌وه نێژراوه و پاشان سه‌گیان به‌رداوه‌ته ته‌رمه‌که‌یی و ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ش پارچه‌کانی ئه‌و مردووه‌یان خواردووه. هه‌روه‌ها گوتی پاسه‌وانه‌کان له گیراوه‌کانیان ده‌دا هه‌تاوه‌کو گیانیان له ده‌ست ده‌دا و ده‌مردن.
له میانه‌ی دانیشتنه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌شدا واتا ڕۆژی 9 و 10 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا، شایه‌تحاڵه کورده‌کان گوتیان به کۆمه‌ڵ ڕاکێشی زیندانه‌کان کراون و له‌وێ نه‌خۆش که‌وتوون، برسی بوون، ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر ناموسیان و به چاوی خۆیان مردنی که‌سوکاره‌کانیان بینیوه.
دادپارێزان ده‌ڵێن له نێوان ساڵانی 1987 و 1988 دا، 180 هه‌زار کورد له گرتوخانه‌کان و له ئاکامی بۆمبارانکردنه‌کان و هێرشه کیمیاییه‌کاندا کوژراون و بێ سه‌روشوێن کراون، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ش به‌شێک بوون له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال.
سه‌رۆکی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه شاڵاوێکی له‌شکری ڕه‌وا بوون و له دژی گه‌رێلا جودابیره‌کان ئه‌نجام دراون.
سه‌دام و ئامۆزاکه‌شی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید که فه‌رمانده‌ی له‌شکری هێرشه کیمیاییه‌کان بووه، گوناهبارکراون به تاوانه‌کانی ژینۆساید و دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌کانی تری شه‌ڕ.
پارێزه‌ری تاوانبارانیش ئاماده‌ی دانیشتنه‌کانی دادگا نه‌بوون وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ده‌ست تێوه‌ردانی حکومه‌تی عێراقی له ناو کاروباری دادگاکه‌دا که پێشتر دادگایه‌کیان لابرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگیری بۆ تاوانباران نیشاندابوو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، دادگا پارێزه‌ری تری بۆ تاوانباران ده‌ست نیشانکردووه تاوه‌کو به‌رگرییان لێ بکه‌ن.