دادپارێزانی گشتی له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن پۆلیس كابرایه‌كی عێراقییان گرتووه كه گومان هه‌یه له‌سه‌ری په‌یامه ڤیدیۆیی و ده‌نگیه‌كانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده‌ی بڵاوكردبێته‌وه.
دادپارێزان ده‌ڵێن ئه‌و عێراقیه ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵه و ناوی ئیبراهیم ه، ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیك شاری ئۆسنابروك ی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا گیراوه كه فیلیمی ڤیدیۆیی و كاسێتی ده‌نگی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده‌ی بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری.
كابرای عێراقی ڕووبه‌ڕووی گوناهباركردنی وه‌ك كۆمه‌ك كردن و پشتیوانی ڕێكخراوه تیرۆرستی‌یه‌كان ده‌بێته‌وه و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ده‌برێته به‌ر دادوه‌ر.