سه‌رۆكی دادوه‌ران له دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین سه‌رۆكی پێشووی عێراق به تاوانی ژینۆساید، جارێكی تریش سه‌دامی له هۆڵی دادگا كرده ده‌ره‌وه.
دادوه‌ر موحه‌ممه‌د ئه‌لعرێبی، ڕۆژی سێشه‌ممه له ده‌می دادگایی كردنه‌كه دا و پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ین ئایه‌تێكی قورئانی به ڕووی دادوه‌ردا خوێند، دادوه‌ر كردییه ده‌رێ. هه‌روه‌ها یه‌كێ له هاوكاره‌كانی سه‌دامیش، حسێن ڕه‌شید ئه‌لتكریتی كرایه ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی به دادپارێزانی گوت "گه‌واد" و "خائینن" و چه‌پۆكێكیشی به كارمه‌ندێكی دادگادا كێشا.
سه‌دام حوسه‌ین و شه‌ش كه‌سی تر به ئه‌نجامدانی شاڵاوی ژینۆساید دژی كورده‌كانی عێراق له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكاندا گوناهبار كراون.
به‌ر له كردنه ده‌ره‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ژنێك له پشت په‌رده‌وه گه‌واهی خۆی ده‌دا و گوتی له گرتوخانه‌كانی عیراقدا، ژنانی كورد له لایه‌ن پاسه‌وانانی زیندانه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ناموسیان.
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئامۆزای سه‌دام حوسه‌ین كه به عه‌لی كیمیایش ناسراوه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان گوناهباركردن بۆته‌وه و به دادوه‌ری گوتووه ده‌یه‌وێت به خێرایی دادگاییه‌كه ته‌واو بێت و هیواداریشه فه‌رمانی مردنی به‌سه‌ردا بدرێت.
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید وادانراوه كه به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی دژی كورده‌كان له‌و شاڵاوه‌ی كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكاندا.