دادگایی كردنی سه‌دام بۆ تاوانه‌كانی جینۆساید پاش دوو هه‌فته له ڕاگیران، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2006 دا ده‌ستی پێكرده‌وه.
له دانیشتنی ئه‌مجاره‌دا، ژنێكی كورد له دژی سه‌دام حوسه‌ین شایه‌تی‌دا و گوتی له ساڵانی كۆتایی 1980 كاندا، هێزه‌كانی سه‌دام گونده‌كه‌ی ئه‌وییان وێران كردووه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان به زیندوویه‌تی ناشتووه. به‌ڵام ووته‌كانی له‌ودیوی په‌رده‌كه‌یه‌وه ڕاگه‌یاند تاوه‌كو ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كات و گوتی ئه‌و ته‌مه‌نی 13 ساڵان بووه كاتێك كه هێزه‌كانی عێراقی گونده‌كه‌یان له باكوری عێراق وێران كرد و له ساڵی 1988 دا خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.
شایه‌تێكی تریش كه جوتیارێكی كورد بوو، گوتی هێزه‌كانی عێراقی له ساڵی 1988 دا گونده‌كه‌یان وێران كرد، هه‌روه‌ها دایكی و ژنه سك پڕه‌كه‌یی و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌یان بێ سه‌ر و شوێن كرد.
جێی باسه، سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ی دادگا بوون، به‌ڵام هێشتا پارێزه‌ره‌كانیان له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن.
سه‌دام له مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ڕه‌فتاره نابه‌جێكانی و تێكدانی كه‌شوهه‌وای دادگاكه، بۆ چه‌ند جارێك له ژووری دادگا كرایه ده‌ره‌وه. تیمی پارێزه‌ره‌كانیش له ژووری دادگا چوونه ده‌ره‌وه وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی لابردنی سه‌رۆكی دادوه‌ران عه‌بدوڵا ئه‌لئه‌میری كه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته لایه‌نگیرییه‌ی له به‌رامبه‌ر سه‌دام نیشانی‌دا، كرایه ده‌ره‌وه .
سه‌رۆكی پێشووی عێراقی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید و فه‌رماندان به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كانی دژ به كورده‌كان له باكوری عێراق دادگایی ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا حوكمی مردنی به‌سه‌دا ده‌سه‌پێنرێت.