Accessibility links

له‌شكری ئیسرائیلی فه‌له‌ستینی‌یه‌كیان له كه‌رتی غه‌زه ‌كوشتووه‌


له‌شكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ لاوێكی فه‌له‌ستینیان كوشتووه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 3 كه‌سیان كوشتووه‌.

له‌شكر ده‌ڵێت پیاوێكیان نیشانه‌ كردووه‌ كه‌ ئامێری موشه‌ك هه‌ڵدانی له‌ ناوچه‌یه‌كدا كۆكردۆته‌ كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له دژی ئیسرائیل به‌كار هێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كانی فه‌له‌ستینی‌یه‌كانیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه ‌و ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشێكی ئیسرائیلی‌دا لاوێكی هه‌رزه‌كار كوژراوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداران له مانگی شه‌ش‌دا سه‌ربازێكی ئیسرائیلیان ڕفاند، له‌شكری ئیسرائلی‌ ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه‌ كردووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 200 فه‌له‌ستینی كوژراون.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینیه‌كان ئیسماعیل هه‌نی‌یه‌ گوتویه‌تی حكومه‌تی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا دان به بوونی ئیسرائیل‌دا ناهێنێت. هه‌روه‌ها گوتی پلانی ئاشتی ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش بۆ ناوچه‌كه، كێشه‌ی تیادایه‌ چونكه‌ داوا له فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كه‌‌ن دان به‌ بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له هه‌رێمه‌ فه‌له‌ستینی‌یه‌كان بكشێته‌وه‌.

ئه‌م ووتانه‌ی هه‌نییه‌ش له پاش هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕوپێكدادانی نێوان حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس هات.

XS
SM
MD
LG