هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی خێزان و ژنان میواندارێتی دڵـنیا ڕه‌زازی كرد، وه سه‌باره‌ت به سیدیـیه‌كی نوێ ده‌دوێت كه به‌م دوایـیانه تۆماری كردووه. وه‌ك دڵنیا ده‌ڵێت سیدیـیه‌كه دوا به‌رهه‌می ناته‌واوی دایكی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ و جوانه‌مه‌رگی كورد خانم مه‌رزیـیه فه‌ریقی بوو كه هه‌ندێـك له سـاڵێـك زیاتره به‌ناوه‌ختی له وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
دڵنیا ڕه‌زازی دانی پـیادا ده‌نێت كه ئه‌و گۆرانیـبـێژ نیـیه و گۆرانی گوتن ئه‌ركێـكی ئاسـان نیـیه به پـێـچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه به گشـتی بیری لێـده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت وه‌ك كچ به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت ئه‌م به‌رهه‌مه ناته‌واوه‌ی دایكی ته‌واو بـكات، وه ده‌ڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش دنیایه‌ك پـشـتیوانی هه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.