تاران ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕه‌تـكردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی جیهان ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سـزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوته‌بـێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی گوتی ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێران به گوته‌ی ئه‌و به هیچ شـێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. وه هه‌روه‌ها گوتی تاران ده‌یه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕێـگای وتووێـژدا چاره‌سه‌ر بكرێت، وه نه‌ك به سه‌پاندنی سـزا.
شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا قایل بوون باسی سـزادانی ناله‌شـكری له دژی ئێران بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی شـكستی هێنا له جێبه‌جێـكردنی بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تیایدا داوای لێـكرابوو هه‌تا 31 ی مانگی هه‌شت پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كار ده‌كه‌ن له پـێناو سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، به‌ڵام ڕوسـیا و چین ده‌ڵێن ئه‌م قه‌یرانه ده‌بێت به ڕێـگای دانوسـتاندن چاره‌سه‌ر بكرێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.