پارێزه‌ره‌كانی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان و ئاماده‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌ی سه‌دام به تاوانی كۆمه‌ڵـكوژی نابن كه
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگا ده‌ست به دانیشـتنه‌كانی له شـاری به‌غدا ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پارێزه‌ر خه‌لیل ئه‌لدلێمی گوتی تیمی داكۆكی پاش وتووێژكردنی سه‌باره‌ت به دادگایـیكردنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌دام ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
تیمی داكۆكیـكردن له سه‌دام ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رامبه‌ر لابردنی یه‌كه‌م سه‌رۆكی دادگاكه و ڕێـگه‌نه‌دانی دادگا پـێـیان بۆ سه‌یركردنی هه‌زاران به‌ڵـگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌كه.
شـایانی باسه سه‌دام و شه‌ش له هاوكاره‌كانی به تاوانی كوشـتنی ده‌یان هه‌زار كورد له كۆتایی هه‌شـتاكاندا دادگایی ده‌كرێن.
مانگی ڕابوردوو حكومه‌تی عێراقی سه‌رۆكی پـێشـووی دادگاكه عه‌بدوڵـڵا ئه‌لئه‌میری لابرد پاش ئه‌وه‌ی گوتی سه‌دام دیكتاتۆر نه‌بووه.
دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لعورێبی له جیاتی ئه‌لئه‌میری كرا به سه‌رۆكی دادگایـیـكردنه‌كه، وه له‌و كاته‌وه دانیشـتنه‌كان ده‌نگه‌ده‌نگ و سه‌ركێشی تێـكه‌وتووه و چه‌ندین جار سه‌دامیش له هۆڵی دادگاكه كراوه‌ته ده‌رێ.