Accessibility links

هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ یاخیبووان له‌ شـاری دیوانیـیه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن


له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌ عێراقیـیه‌كان و هێزه‌كانیان له‌ شه‌ڕێـكی سه‌ختدا له‌ شـاری دیوانیـیه‌ له‌ باشوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 30 چه‌كداری میلیشـیا شیعه‌كانیان كوشـتووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه‌ له‌و كاته‌دا ده‌ستی پـێـكرد كه‌ چه‌كدارانی له‌شـكری مه‌هدی سه‌ر به‌ مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ته‌قه‌یان له‌و هێزانه‌ كردبوو كه‌ دابوویان به‌سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شـكری مه‌هدی.

ده‌شـڵێن تانكێـكی ئه‌مریكیش له‌ میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی كه‌ له‌ شـه‌وی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیـپـێـكرد هه‌تا به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ زیانی پـێـگه‌یشـتووه‌. له‌شـكر ده‌شـڵێت هێزه‌ ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان چوار چه‌كداریان ده‌ستـگیر كردووه‌ كه‌ یه‌كێـكیان وه‌ك ده‌ڵێن ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی سه‌ربازێـكی عێراقی له‌ مانگی هه‌شــتدا كردووه‌.

شـایانی باسه‌ دیوانیـیه‌ كه‌ 150 كیلۆمه‌تر له‌‌ باشوری به‌غدایه‌ و گۆڕه‌پانی شه‌ڕێـكی سه‌خت بووه‌ له‌ مانگی هه‌شـتـدا له‌ نێوان له‌شـكری مه‌هدی و هێزه‌كانی عێراقی و له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆر زیانیان پـێـگه‌یشـتووه‌.

له‌ باكوری عێراقیش، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردنی توندوتیژی له‌ شـاری كه‌ركوك هێزه‌كانی ئاسایش ده‌سـتیان به‌ هه‌ڵمه‌تێـكی پـشـكنین له‌و شـاره‌ كرد.

ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران پـۆلیس و سه‌رباز پـشـكنینـێـكی به‌رفراوانیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شـاره‌ ئه‌نجام دا. پـۆلیس ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 150 گومانلـێـكراوی یاخیبوو ده‌سـتگیركران و به‌ سه‌دان پارچه‌ چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

شـایانی باسه‌ شـاری كه‌ركوك كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵـكه‌كه‌ی كوردن و ناوه‌ندێـكی سه‌ره‌كی نه‌وته‌ شوێنی ململانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌ له‌ نێوان نه‌ژاده‌ جیاجیاكانی شـاره‌كه‌ بووه‌.

XS
SM
MD
LG