وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد ڕامسـفـڵد ده‌ڵێت هۆ هه‌ن بۆ ئه‌و
گه‌شـبیـنیـیه‌ی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه پـێـنج سـاڵ پاش كه‌وتنی ڕژێـمه‌كه‌ی تاڵیبانه‌كان.
ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆستی ئه‌مریكیدا دۆناڵد ڕامسـفـڵد نووسـیوێـتی وێـڕای زۆربوونی به‌روبوومی ئه‌فیون و توندوتیژیـیه‌كان له باشوری ئه‌فغانسـتان، به‌ڵام به گشـتی بارودۆخه‌كه هیوا به‌خشه.
له‌م گوتاره‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك په‌ره‌سه‌ندن داوه، له‌وانه گه‌شه‌كردنی ئابوری سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ پـێـنج سـاڵ له‌مه‌وپـێش، له‌شـكریش هه‌موو مانگێـك نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كات، وه له ڕووی ناردنی منداڵان بۆ به‌ر خوێندن به ڕێـژه‌ی له سه‌دا 500 زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ڕامسـفـڵد باسـیشی له هه‌ندێ شـكست كرد، له‌وانه زیادبوونێـكی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانی تلیاك و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له لایه‌ن یاخیبووانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.