Accessibility links

كارمه‌ندێـكی پـزیشكی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌ عێراق یه‌ك سـاڵ زیندانی ده‌كرێت


سه‌ربازێـكی بواری ته‌ندروسـتی له‌ هێزی ده‌ریایی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ یارمه‌تی ڕفاندنی پـیاوێـكی عێراقی دابوو و پاشـان به‌ ده‌ستی سه‌ربازانی مارینزی ئه‌مریكی كوژرا، بڕیاری 10 سـاڵ زیندانیـكردنی له‌سه‌ر دراوه‌، به‌ڵام له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی دانی به‌ ڕاسـتیـیه‌كاندا ناوه‌ ته‌نها یه‌ك سـاڵ له‌ زیندان ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیاری ئه‌فسه‌ر مێڵسن باكۆس ئه‌م فه‌رمانه‌ی به‌سه‌ردا درا پاش ئاماده‌بوونی له‌ دادگای له‌شـكری له‌ كالیفۆرنیا كه‌ پـرۆسـه‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كوشـتنه‌كه‌ی هاشم ئیبراهیم عه‌واد له‌ مانگی چواردا له‌ شـارۆچكه‌ی حه‌مدانیـیه‌ی عێراق.

باكۆس له‌ میانه‌ی دادگایـیـكردنه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چۆن ده‌سته‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ی عه‌وادیان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌سـتگیر كردووه‌ كاتێـك له‌ پـشـكنینیان به‌ دوای یاخیبوواندا وه‌ڕس بوون. گوتی فه‌رمانده‌ی گروپه‌كه‌ عه‌ریف لۆرانس هووچنس فیشه‌كی به‌سه‌ری عه‌واده‌وه‌ ناوه‌.

شـایانی باسه‌ باكۆس یه‌كێـك بوو له‌و 8 سه‌ربازه‌ی مارینز كه‌ به‌ ڕفاندن و كوشـتنی عه‌واد تاوانبار كراون. داواكاری گشتی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی تاوانی كوشتن له‌ دژی باكۆس له‌ به‌رامبه‌ر شـایه‌تی دانه‌كه‌ی و داننانی به‌ تاوانی ڕفاندنه‌كه‌.

هه‌روه‌ها داواكاری گشتی سه‌ربازه‌كانی مارینزیان به‌وه‌ش تاوانبار كردووه‌ كه‌ له‌ پاڵ لاشه‌كه‌ی عه‌واد كڵاشینكۆفێـك و خاكه‌نازێـكیان داناوه‌ تا وا ده‌ربكه‌وێت هه‌وڵی چاندنی بۆمبی لاڕێی داوه‌‌.

XS
SM
MD
LG