هه‌موو مانگی ئۆکتۆبه‌رێک پاش کۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین، شاری نیویۆرک نوێکاری له ژیانی که‌لتوری شاره‌که‌دا ده‌کات. له‌م وه‌رزه‌دا، کاره تێکه‌ڵه‌کانی کلاسیک و هاوچه‌رخ له‌سه‌ر شانۆکان، هۆڵه‌کانی کۆنسێرت و دیواری مۆزه‌خانه‌کاندا ده‌بینرێن. واپێده‌چێت دوو له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کانی چه‌رخی بیستهه‌مین، نوسه‌ری گۆرانی بۆب دیلان و هونه‌رمه‌ند پابلۆ پیکاسۆ ئاماده‌ییه‌کی به‌رفراوانیان هه‌بێت.
'The Times, They Are A-Changin، یه‌كێکه له گۆرانیه به ناوبانگه‌کانی بۆب دیلان بۆته ناونیشانی شانۆگه‌رییه‌کی نوێی هونه‌رمه‌ندی سه‌ماکه‌ر تویلا تارپ که تیایدا ئه‌م نمایشه‌ی بۆ موزیکه‌کانی بۆب دیلان ته‌رخان کردووه.
بۆب دیلان له‌م وه‌رزه‌دا، له زۆر شوێنی نیویۆرک‌دا دێته به‌رچاو وه‌ک گۆڕه‌پانه گه‌وره‌کانی که کۆنسێرت و ئاهه‌نگی لێ ساز ده‌کرێت، هه‌روه‌ها بۆته بابه‌تی دوو فلیمی سینه‌مایی، بێ له‌مانه‌ش بۆته ئه‌ستێره‌ی پێشانگایه‌کی نوێی کتێبخانه‌ی به‌ناوبانگی مۆرگان که کاره هونه‌رییه‌کانی شێوه‌کاری ئه‌ڵمانی رێمبراندت و موزیک ژه‌ن مۆزارتی لێ‌یه وه‌ک له‌وه‌ی کاری هونه‌رمه‌نده‌کانی موزیکی رۆکی لێ بێت.
جه‌یسن ئێمۆنس به‌ڕێوبه‌ری کتێبخانه‌ی مۆرگان ده‌ڵێت ئه‌و جۆره موزیکانه‌ی دیلان له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1956 و 1966 دا دایهێناوه وه‌ک ئه‌و کتێبخانه‌یه‌ی ئه‌و کاری لێده‌کات گرنگه. "ئه‌و ساڵانه به ماوه‌یه‌کی زۆر گرنگی ئه‌زموونی هونه‌ری بۆب دیلان ده‌ژمێردرێن. دیلان توانی به گۆرانیه‌کانی و پارچه هونه‌رییه موزیکه‌کانی خودی که‌سایه‌تیه‌كانی خه‌ڵک تێبپه‌ڕێنێ و له جیهانه‌دا ناوبانگ په‌یدا بکات".
یه‌كێک له‌و که‌سایه‌تیه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی تر که له هه‌موو سوچ و قوژبنێکی شاری نیویۆرک‌دا له‌م وه‌رزه‌دا به‌دی ده‌کرێت، پابلۆ پیکاسۆیه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر شێوه‌کارانی ئه‌مریکی هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تێکی سه‌ره‌کی نمایشێکی نوێی مۆزه‌خانه‌ی ویتنی بۆ هونه‌ری ئه‌مریکی. به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ش مایکڵ فتزجێراڵد ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان پشتگیری له ناوبانگی پیکاسۆ ده‌که‌ن. فتزجێراڵد ده‌ڵێت" ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه هه‌یه و هه‌ربۆیه توانیویانه زۆربه‌ی وێنه سه‌ره‌کیه به‌ناوبانگه‌کانی پیکاسۆ بکڕن، به‌ڵام ده‌شیانه‌وێت پاره‌که‌یان به‌و شێوه‌یه خه‌رج بکه‌ن. به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیش په‌یوه‌ندی به مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری مۆدێرنه‌وه هه‌یه که له ساڵی 1929 ه‌وه دامه‌زرێنراوه."
هاوکاتیش مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میترۆپۆلیتانیش گروپێک له کاره‌کانی پیکاسۆ نمایش ده‌کات. هه‌مان مۆزه‌خانه چه‌ند نمایشێکی تری هونه‌ری سازکردووه و یه‌کێک له‌وانه تیایدا سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر کاریگه‌ری پاریس له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده ئه‌مه‌ریکیه‌کان و دانه‌یه‌کی دیکه تیایدا سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانی وایمار ریپه‌بلیک.
هۆڵی کارنه‌گیش له نیویۆرک میوانداری ژماره‌یه‌ک موزیک ژه‌ن و ژه‌نیارانی ئۆرکێسترای ناوخۆ و جیهانی ده‌کات و راڤی شانکار ناونیشانی یه‌کێک له‌و ڤیستیڤاڵانه‌یه که له‌م هۆڵه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئاشنایانی موزیکی رۆکیش ده‌توانن خۆیان بۆ سه‌ردانێکی گروپی رۆڵینگ ستۆنسی به‌ریتانی ئاماده بکه‌ن که له ساڵانی 1960 کاندا ناوبانگێکی زۆرییان په‌یدا کرد.