کۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له باکوری عێراق کۆبۆوه. سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گروپه نه‌ژادی و ئاینی و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق جیاوازییه‌کانی خۆیان به‌لاوه بنێن و کۆتایی به شه‌ڕی نه‌ژادی بهێنن که له لای زۆر که‌سان ئه‌م ڕه‌وشه مه‌ترسی له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی ووڵاته که هه‌یه.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆک بارزانی ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان له باکوری عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بوونی به دوور زانی. بارزانی گوتی کورده‌کان مافی چاره‌ی خۆنوسینیان هه‌یه، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و پابه‌نده به " عێراقێکی فیدرالی دیموکرات بۆ گشت لایه‌ک."
مه‌ترسی جیابونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ند دوای ئه‌وه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق له ناو بیناکانی حکومه‌ت له کوردستان‌دا قه‌ده‌غه کرا. له لایه‌کی دیکه و له لای گروپه نه‌ژادییه‌کانی دیکه‌ی عێراق، نیگه‌رانی په‌یدابوو له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌ش بوونی سامانی نه‌وتی ووڵاته‌که که هه‌ندێکی له ناوچه‌ی کوردستان‌دایه.
بارزانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌م دواییه‌شی دووباره نه‌کرده‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته کوردستان به ته‌نها کۆنترۆڵی کۆنتراکت و ڕێکه‌وتنه کارگوزارییه نوێیه‌کان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌که‌دا بگرێته ده‌ست. له جیاتی، سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی ده‌بێت هه‌موو عێراق به‌شی له داهاته‌کانی ئه‌و سامانه‌دا هه‌بێت هه‌روه‌کو چۆن ده‌ستور ئاماژه‌ی به دابه‌شکردنی ڕه‌وایانه‌ی داهاته‌کانی نه‌وتی بۆ هه‌موو عێراق داوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش، خانم رایس سوپاسی به‌ڕێز بارزانی کرد بۆ ئه‌و هاوکارییه درێژخایه‌نه‌ی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کردوویانه و گوتی ئه‌و ستایشی به‌شداری مه‌سعود بارزانی له پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی دا ده‌کات.
خانم رایس له درێژه‌ی قسه‌کانیشیدا گوتی هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هێشتنی چالاکیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان یاخود په‌که‌که به‌ره‌وپێشچوونی به خۆوه بینیوه. ئه‌و گروپه ئاگر به‌ستیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیایدا ده‌که‌ن. واشنتۆن و حکومه‌تی تورکیاش، په‌که‌که به گروپێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. خانم رایس گوتی ئه‌و پشتی به کورده‌کانی عێراقه‌وه به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه درێژخایه‌نه بده‌ن. " پێویسته هه‌موو لایه‌ک ڕۆڵی خۆی ببینێت. کورده‌کان ده‌بێت ڕۆڵیان هه‌بێت، عێراقیه‌کان ده‌بێت ڕۆڵیان هه‌بێت، تورکیاش ده‌بێت ڕۆڵی هه‌بێت." ووته‌کانی خانم رایس بوو
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی خانم رایس بۆ عێراق، نیشاندانی پشتگیری واشنتۆن بوو بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق که ئێستا له ژێر فشاردایه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی نه‌ژادی نێوان عه‌ره‌به سونه‌کان و شیعه‌کان.
سه‌ردانه‌که‌ی خانم رایس بۆ هه‌ولێریش دوا به دوای گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی هات تاوه‌کو کار له‌سه‌ر به‌لاوه‌دانی جیاوازییه‌کانیان بکه‌ن.