ده‌سه‌ڵاتداران له هیندستان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیانی كه له ئاكامی ئه‌و نه‌خۆشـیـیانه‌ی
كه ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌هۆی مێشـووله‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه گه‌یشـتۆته پـتر له 100 كه‌س.
وه‌زیری ته‌ندروستی هیندی ئامبوومانی ڕامادۆس ده‌ڵێت 2900 حاڵه‌تی توشـبوون به تای زه‌نه‌ك له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له نه‌خۆشـخانه‌كان تۆمار كراوه و 38 كه‌س تا ئێسـتا لێـیان مردووه.
نه‌خۆشـیـیه‌كه كه به‌هۆی مێشـووله‌وه ده‌گوێزرێـته‌وه شـاری نیوده‌لهی و ئوسـتانی ئووتار پـرادیش و گوجارات و ڕاجستان و ڕۆژئاوای به‌نگالی گرتۆته‌وه.
له ئوستانی كه‌رالاش له باشوری هیندسـتان گومان ده‌كرێت جۆرێـكی تری ڤایرۆس كه ئه‌ویش به مێشـووله‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ بـووبـێته هۆی مردنی پـتر له 70 كه‌س.
شـایانی باسه هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیـیه‌كانی كه به ڕێـگه‌ی مێشـووله‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی باران بارینی وه‌رزی كه ده‌بێته مه‌ن بوونی ئاوی زه‌لكاوه‌كان و مێشـووله‌ش گه‌رای تیا داده‌نێت و زیاد ده‌كات.