به ڕۆژێـك دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیـك نیشـتنگه‌ی سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێـز موشـه‌ره‌ف
له شـاری ڕاواڵپه‌ندی، هێزكانی پـۆلیسی پاكسـتانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوو موشه‌كیان له نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له ئیسلام ئاباد دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی هه‌واڵـگری پاكسـتانی ده‌ڵێن پـۆلیسی پاكسـتانی دوو موشه‌كی دروستكراوی ڕوسیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به وایه‌رێـك به ته‌له‌فونێـكی مۆبایله‌وه به‌سـترابوو.
پـۆلیس ده‌ستبه‌جێ هاتووچۆی له ناوچه‌كه‌دا قه‌ده‌غه كرد.
به‌رپـرسـانی پـۆلیس ده‌ڵێن موشه‌كه‌كان ئاڕاسـته‌ی باڵه‌خانه سه‌ره‌كیـیه‌كانی حكومه‌ت كرابوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك باخچه‌یه‌كی نزیك خانووبه‌ره‌یه‌ی له‌شـكری سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ره‌فی هه‌ژاند. خانووبه‌ره‌كه 12 كیلۆمه‌تر له ئیسلام ئاباده‌وه دووره.
شـایانی باسه به‌هۆی هاوكاریكردنی په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگی دژه تیرۆریزمدا، چه‌ندین جار بۆته ئامانجی كوشتن، هه‌ر له سـاڵی 2003 دا دوو جار هه‌وڵی كوشـتنی دراوه.
په‌روێز موشه‌ره‌ف له سـاڵی 1999 وه، وه له كوده‌تایه‌كی بێ خوێن ڕشـتن له دژی نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كاته‌ی پاكسـتان ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست.