میدیاكانی ڕووسیا ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران له مۆسكۆ به شوێن دانیشتوانه گورجیه‌كانی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێن له كاتێكدا كه ناكۆكی نێوان هه‌ردوو ووڵات په‌ره ده‌سه‌نێت.
پۆلیس گوتویه‌تی گازینۆیه‌ك یاخود قومارخانه‌یه‌كیان داخستووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌رمایه‌دارانی گورجی‌یه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كارگوزارانه‌ی تر له مۆسكۆ ده‌ده‌ن كه خاوه‌نه‌كانیان گورجین و ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانن ئایا سه‌رپێچیان له یاسای ڕووسی كردووه یان نا.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی یاسادانه‌ران له مۆسكۆ، سه‌رۆك ڤلادمیر پوتن گوتی هیج ووڵاتێك ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت هه‌ڕه‌شه له ڕووسیا بكات.
پێشبینی ده‌كرێت، په‌رله‌مانی ڕووسی به خێرایی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڕیار له‌سه‌ر یاسایه‌ك بدات بۆ چه‌سپاندنی گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر گورجستان‌دا. ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به نزیكه‌ی ئه‌و نیو ملیۆن گورجیه‌ی له ڕووسیا ده‌ژین و به به‌رده‌وامی پاره بۆ كه‌سوكاره‌كانیان له گورجستان ده‌نێرنه‌وه.
جێی باسه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت پاش ئه‌وه‌ی گورجستان چوار ئه‌فسه‌ری له‌شكری ڕووسی ده‌ستگیر كرد و به سیخوڕی تاوانبار كردن. ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و ڕووسیا گه‌ڕانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێملن بۆ ڕۆژی دوایی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی گواستنه‌وه و پۆست و گه‌یاندنی له‌گه‌ڵ گورجستان‌دا ڕاگرت.