كاربه‌ده‌سـتانی دادگای عێراقی له به‌غدا ده‌ڵـێن ڕه‌نگه ڕاگه‌یاندنی حوكم له یه‌كه‌مین
دادگایـیكردنی سه‌دام حسێن به تاوانه‌كانی كۆكوژی دوابخرێت. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له عێراق جێم ڕاندڵ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
وا بڕیاربوو ڕۆژی 16 ی ده دادگا بڕیاری خۆی بـسه‌پـێـنێـته سه‌ر سه‌دام حسێن له‌و دادگایـیكردنه‌ی تایبه‌ت بوو به گوناهی كوشـتاره‌كه‌ی دوجه‌یل.
به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی دادگاكه ده‌ڵێن دادوه‌ران چاو به به‌ڵـگه‌كاندا ده‌خشـێـنـنه‌وه و تاووتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا هه‌ندێ له گه‌واهیده‌ره‌كان جارێـكی تر بانگ بكه‌نه‌وه بۆ گه‌واهیدانه‌وه یان نا.
هێشـتاش دیار نیـیه ئایا كه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌رده‌چـێت.
ئه‌مه‌یان یه‌كه‌م دادگایـیكردنه له‌و دادگایـیكردنه‌ی سه‌دام حسێن كه تیایدا به كوژرانی 148 كه‌سی شـیعه ئاینزا له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا و له شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل گوناهبار كراوه.
پاش چه‌ند مانگێـكی دانیشـتنه‌كانی دادگایـیكردن، دادگا له كۆتایی مانگی حه‌وتدا كه دوا دانیشـتنی كردووه تا ئێسـتا دانیشـتنێـكی تری نه‌كردۆته‌وه.
ده‌شـێت سه‌دام و ئه‌وانه‌ی تریش كه له‌گه‌ڵیدا گوناهبار كراون ڕووبه‌ڕووی سـزای مه‌رگ بـبـنه‌وه ئه‌گه‌ر بـێـتو دادگا به تاوانباریان دابنێت.
له دادگایـیـكردنه‌كه‌ی تریشیدا سه‌دام حسێن به جینۆسـاید گوناهبار كراوه له‌سه‌ر قسه‌وباسی سـازدانی شاڵاوی له‌شـكری دژی كورده‌كان له كوردسـتانی عێراق كه بووه مایه‌ی له ناوچوونی زیاتر له 180 هه‌زار كورد.
ئه‌م دادگایـیكردنه هه‌تا ڕۆژی 9 ی ده دواخراوه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشـتنێـكی پـڕ له مشـتومڕ كردن له نێوان سه‌دام حسێنی گوناهباركراو و سه‌رۆكی دادوه‌راندا ڕویدا.
سه‌دام گازنده ده‌كات به ڕێڕه‌وی دادگایـیه‌كه و ده‌ڵێت ئه‌مه دادوه‌ری نیـیه، وه له به‌های ناوی پـێـشـمه‌رگه واته جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له دواترین دانیشـتنیشدا محه‌مه‌د عوره‌یبی دادوه‌ر بۆ جارێـكی تریش به سه‌دامی گوته‌وه دانیشه‌ره‌وه، وه له ئاكامیشـدا له هۆڵی دادگا كردیـیه ده‌ره‌وه.