دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی ژماره‌یه‌ك كه‌س له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و ڕۆژنامه‌ی ئاوێـنه، به‌وه‌ی گوایه سـیخوڕیـیان بۆ ڕژێمی پـێـشـووی عێراقی كردووه.
ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی مشـتومڕێـكی زۆر له نێو خه‌ڵكیدا، وه داوا ده‌كه‌ن لـێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه بكرێت و ڕاسـتیـیه‌كان ئاشـكرا بكرێن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان بڕیاری داوه هه‌فته‌ی ئاینده كۆبـبێـته‌وه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردووین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.