وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی به نیازه تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌كی ئه‌نجام بدات تاوه‌كو توانای به‌رگریكردنیان ،هه‌روه‌ك ده‌ڵێن، له دژی هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی ئه‌مریكا به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆریای باكوریش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كۆریای باشور كه گوتبووی ئاستی ئاسایش و پله‌ی هۆشداری توند كردووه. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و به‌ریتانیاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان مه‌حكوم كردووه و ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌و جۆره ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسی بخاته‌وه و ده‌ڵێت كۆریای باكور پێشتریش ڕاگه‌یاندنی له‌و جۆره‌ی بڵاوكردۆته‌وه. مۆسكۆ گوتیشی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه تاوه‌كو ئێستا پشت ڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ڕه‌سمی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌كان له كۆریای باكور ده‌ڵێت له داهاتوودا تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌کی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئاژانسه‌كه ڕۆژێكی تایبه‌تی دیاری نه‌كرد.
كۆریای باكور له ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ره‌وه چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه.
پیۆنگ یه‌نگ ده‌ڵێت فشاری ئه‌مریكا، كۆریای باكوری ناچار كردووه یه‌كێك له ده‌زگا ناوه‌كیه‌كانی تاقی بكاته‌وه.
كۆریای باكور له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌شیدا گوتویه‌تی كۆریای باكور هه‌رگیز بۆ یه‌كه‌م جار چه‌كی ناوه‌كی به‌كار ناهێنێت و بانگه‌شه‌ی ئازادی دوورگه‌ی كۆریای له چه‌كی ناوه‌کی كرد.
كۆریای باكور ده‌شڵێت گه‌مارۆ داراییه‌كانی كه واشنتۆن خستویه‌تیه سه‌ر كۆریای باكور به توندی كاری كردۆته سه‌ر ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی.