له گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی 19 ی نۆدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، سه‌رۆك بوش گوتی زۆر كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ڕێبه‌رانی زۆردار ده‌بنه‌وه كه پـرۆپاگهندا و پـیلان‌گێڕان ده‌كه‌ن تا لۆمه‌ی كه‌موكوڕی وڵاته‌كانیان و توندڕه‌وی كه بانگه‌شه‌ی توندوتیژی ده‌كات و تیرۆر و ئازاری هه‌مه چه‌شنه له ئه‌سـتۆی خه‌ڵكی تر بنێن. هه‌ندێ له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حكومه‌تیان هه‌یه هه‌م زۆرداره و هه‌میش توندڕه‌وه.
له گوتاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌رۆك بوش ڕاسته‌وخۆ ڕوی له گه‌لی یه‌كێـك له‌و وڵاتانه كرد كه ئێران بوو:
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕێزتان لێ ده‌گرێت و ڕێزیش له وڵاته‌كه‌تان ده‌گرێت. ئێمه ڕێز له مێژووه دهوڵهمهندهكهتان ده‌گرین، له فه‌رهه‌نگه ڕهنگاوڕهنگهكهتان و هه‌روه‌هاش له‌و به‌شـداریـیه زۆره‌تان له شـارسـتانیدا. ئێوه شـایسـته‌ی ههلـێـكن بۆ دیاریكردنی ئاینده‌تان، ئابوریـیهك شـایسـته‌ی زیره‌كی و به‌هره‌یی ئێوه بـێت، هه‌روه‌ها كۆمهڵـگایهك كه ڕێـگهتان پـێـبدات بۆ جێبه‌جێـكردنی توانایـیه گه‌وره‌كانتان. گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئایندهیهتاندا ئه‌وه‌یه ڕێـبهرهكانتان سهربهخۆیـیان لێ زه‌وت كردوون و هه‌روه‌هاش سه‌رچاوه و سـامانهكانی وڵاته‌كه بۆ دابینكردنی دارایی بۆ تیرۆریسـتان به‌كار ده‌هێنن و بۆ ئاگرخۆشـكردنی توندڕه‌ویش و هه‌روه‌ها بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیش.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـكی زۆر ڕوونی ده‌ركردووه تیایدا داوا له حكومه‌تی ئێران كراوه وابه‌سـته‌یـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی جێبه‌جێ بكات و ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی بـێت.
سه‌رۆك بوش به‌ڕوونی باسی له پـێـشـبینیـیهكانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له ئێران و له گوتاره‌كه‌شیدا سه‌رۆك بوش له لایه‌كه‌وه گه‌لی ئێرانی دڵنیا كرده‌وه:
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕژێمی ئێران چیتان پـێدهڵێت ئێمه هیچ گرفتێـكمان نیـیه له‌وه‌ی ئێران به‌رنامه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی هه‌بێت و ئێمه‌ش كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیبلۆماسـیانهی ئه‌م قه‌یرانه ده‌كه‌ین.
به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه وه‌ك سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـكی ڕوونی ده‌ركردووه داوا له ڕژێمی تاران ده‌كات وابه‌سـته‌یـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی جێبه‌جێ بكات. ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوكیـیهكهی بێت. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌یه گه‌لی ئێران به ئازادی بژی و هه‌روه‌هاش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌شـێت دوو دۆستی نزیك به یه‌ك بن و هه‌روه‌ها دوو بهشـداریش بن له‌سه‌ر ڕێبازی ئاشتی.
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.