به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـكدادانی نوێی نێوان فه‌له‌سـتیـنیـیه نه‌یاره‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوا و
كه‌رتی غه‌ززه به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون و 21 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه شایه‌تحاڵه‌كان گوتیان دوو كه‌س كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌م 17 ی دیكه‌ش بریندار بوون كاتێـك شه‌ڕ به چه‌ك هه‌ڵـگیرسـا له نێوان لایه‌نگرانی باڵی فه‌تح و چه‌كدارانی حه‌ماس له باشوری كه‌رتی غه‌ززه.
له شاری ئه‌ریحا چه‌كدارانی باڵی فه‌تح ته‌قه‌یان له پاسه‌وانێـك كردووه و كوشـتویانه پاش ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵیان نه‌بووه.
له شـاری نابلوس كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری ڕۆژئاوا، دوو له پاسه‌وانه‌كانی جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ناسر ئه‌لشاعر برینداربوون كاتێـك چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كرد.
ڕێبه‌رانی فه‌له‌سـتینی داوایان له هاوڵاتیان كرد ئارامی بـپـارێزن، به‌ڵام هێشـتا غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا گرژی پـێوه دیاره.
شـایانی باسه توندوتیژیـیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ریهه‌ڵدا كاتێـك چه‌كدارانی حه‌ماس به‌ره‌و ڕووی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومی سه‌ر به فه‌تح وه‌سـتان كه ناڕه‌زایـیان ده‌رئه‌بڕی به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی دانی موچه‌كانیان.
شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به خراپـترین شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.