Accessibility links

ئه‌لمالكی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی تیره‌یی پـلانێـكی نوێی هه‌یه‌


سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت ئه‌و پلانێـكی نوێی بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی تیره‌یی له‌ وڵاته‌كه‌دا هه‌یه‌.

ڕاپـۆرته‌كان له‌ به‌غداوه‌ ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ پلانه‌كه‌ی مالكی ئه‌وه‌بێت لیژنه‌ی ئاسـایشی له‌ ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا پـێـكبهێنن كه‌ نوێنه‌ری گروپـه‌ سـیاسی و ئاینـیـیه‌ جیاجیاكان له‌ خۆ بگرێت.

ئه‌لمالكی ئه‌م پلانه‌ی ڕاگه‌یاند پاش وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ كه‌سـایه‌تیـیه‌ ناوداره‌كانی شیعه‌ و سوونه‌ی عه‌ره‌ب له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی.

هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س به‌هۆی توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا و چه‌ند شوێنی دیكه‌ كوژراون. هه‌روه‌ها 50 ته‌رمیش له‌ به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شـێوێندراون. كاربه‌ده‌سـتان گوتیان به‌ ته‌رمه‌كانه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وانه‌ قوربانی ده‌ستی تیمه‌كانی كوشتنی تیره‌یـین.

له‌ ناوجه‌رگه‌ی شـاری به‌غداش چه‌ند چه‌كدارێـك 14 كه‌سـیان له‌ چه‌ند فرۆشـگایه‌كی كۆمپـیوته‌ر ڕفاندووه‌.

په‌رله‌مانی عێراقیش باری نائاسایی بۆ 30 ڕۆژی دیكه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ نوێ كرده‌وه‌.

شـایانی باسه‌ باری نائاسایی له‌ مانگی 11 ی 2004 دا له‌ عێراقدا پـیاده‌ ده‌كرێت واته‌ ‌ نزیكه‌ی دوو سـاڵه‌.

به‌پـێـی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رز ژماره‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی له‌ مانگی نۆدا به‌هۆی توندوتیژیـیه‌كانه‌وه‌ كوژراون ڕه‌نگه‌ زۆرترین بـێت كه‌ تا ئێسـتا له‌ مانگێـكدا تۆمار بكرێت.

XS
SM
MD
LG