سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیـیه داوای كۆتایی هێنانیان به‌و شه‌ڕه كردووه كه له نێوان چه‌كداره‌كانی حه‌ماس و باڵی فه‌تح هه‌ڵـگیرسـاوه.
به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون و به‌ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون له‌و شـه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كه‌رتی غه‌ززه و ڕامه‌ڵـڵا ڕوویانداوه.
شـه‌ڕ و پـێـكدادان كاتێـك هه‌ڵـگیرسـا كه هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حه‌ماس هه‌وڵی ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئه‌و پـۆلیسـانهیان ده‌دا كه داوای ئه‌و موچانه‌یان ده‌كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس دوایخسـتووه.
خۆپـیشـانده‌ره‌كان ئاگریان به‌ردایه نووسـینگه‌كانی حكومه‌ت له ڕامه‌ڵـڵا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چه‌كداری باڵای فه‌تح وه‌زیرێـكی سه‌ر به حه‌ماسـیان ڕفاند.
له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆك عه‌باس داوای له چه‌كدارانی فه‌تح و حه‌ماس كرد كۆتایی به شه‌ڕه‌كه‌یان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بنكه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌له‌ستینیش گوێڕایه‌ڵی داواكه‌ی به‌ڕێز عه‌باس بوو و فه‌رمانی به هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حه‌ماسی دا به‌ره‌و بنكه‌كانیان بكشـێنه‌وه.