هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و ڕۆژنامه‌ی ئاوێـنه له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا له چه‌ند ژماره‌یه‌كیاندا هه‌سـتان به بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ناوی چه‌ندین كه‌س كه گوایه له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسـێندا سـیخوڕیـیان به‌سه‌ر سه‌ركرده و ئه‌ندامانی پارت و لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی كوردستاندا كردووه.
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه چه‌ندین ڕه‌خنه و هه‌ڕه‌شه په‌یدا بووه، وه هه‌ندێ به‌رپـرس داكۆكیان له ژماره‌یه‌كیان كردووه و گوتوویانه ئه‌وانه سـیخوڕیـیان نه‌كردووه، وه هه‌ندێ لایه‌نیش ده‌ڵـێن ئێمه داخوازیمان لێ كردوون بچنه ناو ده‌زگاكانی ڕژێم و زانیاریمان بۆ بهێنن، وه هه‌ندێـكیش له‌و كه‌سـانه نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵـێن له دادگا شـكات له هاوڵاتی و ئاوێنه ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی مشـتومڕێـكی زۆر له نێو خه‌ڵكیدا و داوا ده‌كه‌ن پـیاداچوون و لـێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه بكرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێـز مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان فه‌رمانی دا به سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دكتۆر فوئاد حسـێن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردسـتان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات هه‌تا لیژنه‌یه‌ك پـێـكبهێنن بۆ لـێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لیستی ئه‌و ناوانه و زانینی ڕاسـتیـیه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.