Accessibility links

به‌رپـرسـێـكی عێراقی ده‌ڵـێت ده‌ستـگیركردنی ڕێبه‌رێكی تیرۆریست نزیك بۆته‌وه‌


گه‌وره‌ كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراقی ده‌ڵێت هێزه‌ ئاسایشـیـیه‌كان نزیكن له‌ گرتن یان كوشـتنی سه‌رۆكی تیرۆریستی ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێـعی ڕاوێـژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا دا له‌ ده‌می پـیشـاندانی فلیمێـكی ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسریدا.

له‌و فلیمه‌ ڤیدیۆیـیه‌دا ئه‌لمیسری چۆنێتی چاندنی بۆمب له‌ ناو ماشـێندا نیشـانی یاخیبووانی ده‌دا. ڕوبێعی ده‌ڵـێت میسری ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ بكوژرێت یان ده‌سـتگیر بكرێت و بدرێته‌ دادگا.

هاوكاتیش له‌ زوویه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ باری ئاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شـاری به‌غدا پاش ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی هاتووچۆیه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ڕۆژێـك سه‌پـێندرا. به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG