Accessibility links

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ د. جه‌بار قادر سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی په‌كه‌كه‌


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 28 ی مانگی نۆ عه‌بدوڵـڵا ئۆجه‌لان له‌ زیندانی دورگه‌ی ئیمرالی له‌ ڕێـگه‌ی پارێـزه‌ره‌كانیـیه‌وه‌ داوای له‌ پارته‌كه‌ی كرد ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ڕابگه‌یه‌نن به‌و ئومێده‌ی ڕێـگه‌ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیانه‌ و دیموكراتیانه‌ بۆ كێشـه‌ی كورد له‌ توركیا خۆشـبێت.

پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیش داواكه‌یان په‌سه‌ند كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێـك بڕیاری ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌یان ڕاگه‌یاند. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕه‌تـكرده‌وه‌ و گوتی ئاگربه‌ست ته‌نها له‌ نێوان دوو وڵاتدا ده‌بێت، وه‌ داوای له‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن و كۆتایی به‌شه‌ڕی 22 سـاڵه‌یان بـهێنن.

سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر پـسـپـۆر له‌ مێژووی كێـشـه‌ی كورد له‌ توركیا سازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG