به مه‌به‌ستی ڕێـگه‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت، سه‌رۆك بوش یاسایه‌كی مۆر كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش بڕیاری پـشـتگیری ئازادی بۆ ئێران مۆركرد. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت بڕیاره‌كه سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌خۆ ده‌گرێت. هاوكات بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و توانایه به سه‌رۆك بوش ده‌دات سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌شدا بسه‌پـێـنێـت ئه‌وانه‌ی هاوكاری ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه مۆركردنی ئه‌م بڕیاره له‌و سـاته‌دایه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕازیكردنی ئێران تاوه‌كو پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی ڕابگرێت. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دوێنی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له تاران هه‌موو ئه‌و بانگه‌شـانه‌ی سه‌باره‌تن به ڕاگرتنی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێرانی ڕه‌تـكرده‌وه و په‌یمانی دا مافی ئێران بۆ ئه‌و پـرۆگرامه بـپارێـزێـت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئێران نیازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه، به‌ڵام تاران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـته‌كانی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.