له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵـێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گومانبارێـكی تیرۆریسـتی
ئه‌لقاعیده‌یان له‌میانه‌ی هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر ماڵی گه‌وره سـیاسه‌تمه‌دارێـكی عه‌ره‌بی سـوونه له به‌غدا ده‌سـتگیركردووه.
له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و كابرایه له ماڵی عه‌دنان ئه‌لدلێمی ده‌سـتگیركراوه و كابراش هه‌ر بۆ خۆشی ئه‌ندامی ئاسایشی بووه بۆ پاراسـتنی ئه‌و سـیاسه‌تمه‌داره. كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵـێن كابرا گومانباره به‌وه‌ی پـیلانی ئه‌نجامدانی ماشـێن ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌بووبێت له ناوچه‌ی گرین زۆنی به‌غدا كه ئۆفیسه‌كانی سـیاسه‌تمه‌داران و ئۆفیسه‌كانی له‌شكری لێن.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی هه‌ینی ئه‌و كابرایه‌یان له ماڵی عه‌دنان ئه‌لدلێمیدا گرتووه و نزیكه‌ی هاوكاتیش بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ی هاتووچۆ به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له به‌غدا. به‌ڵام ئه‌وه ئاشـكرا نیـیه ئایا ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی هاتووچۆیه په‌یوه‌ندی به‌و هێرشـه بۆمبیـیه‌وه هه‌بووه كه كابرا پـێی گومانباره یان نا.
شـایانی باسه دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی هه‌ینی حكومه‌تی عێراقی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له به‌غدای پایته‌خت دا هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه.