له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابوردوودا گێرمه‌وكێشـه‌ی سـیاسـیـیانه و له‌شـكریـیانه له جیهاندا زۆر بوو، ڕاگه‌یاندنه‌كانی پاپاشی هاته سه‌ر كه بوو به‌مایه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر له جیهانی ئیسـلامیدا. له مانگی دوودا وێنه كاریـكاتێره‌كانی پـێـغه‌مبه‌ری موسـڵمانان ئه‌و كاردانه‌وه‌ی به‌دوایدا هات. كاردانه‌وه‌كان وه‌ك زۆر له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پـێـكرد به توندوتیژیه‌وه بوون.
ئایا ده‌شـێت له‌سه‌ر هه‌ر گوتارێـك یان تـێـبیـنی‌یه‌ك یان ڕاگه‌یاندنێـك جیهانی ئیسـلامی به‌و شـێوه‌یه بوروژێت؟ ئایا چ مه‌به‌ستـێـك له‌پـشـت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی پاپاوه هه‌بووه؟ ڕێبه‌رانی جیهانی ئیسـلامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌یان به‌چی لـێـكداوه‌ته‌وه كه‌وا ئه‌و كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هات؟ ڕۆژئاوا له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی پاپا و له ڕاگه‌یاندنه‌كانی تری هاوشـێوه‌شی وای لێـكیداوه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌م ئازادی ڕاده‌ربڕینه له جیهانی ئیسلامی‌دا چ واتایه‌كی هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر كار و كاردانه‌وه‌كان به‌م شـێوه‌یه‌بن چ ئاینده‌یه‌ك له دیالۆگی شـارسـتانی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت؟ ئایا ئه‌مه هه‌ردوو جیهانی ئیسلامی و ڕۆژئاوا به‌ره‌و دابڕان نابات؟ به‌ڵام هاوكاتیش هه‌وڵیش هه‌یه بۆ درووسـتكردنی پـردی له‌یه‌ك تێـگه‌یشـتن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به‌و بابه‌ته. میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئیبراهیم سـاڵح، نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردسـتان له به‌ریتانیا.
ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌مین، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ر له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.