ڕابه‌ری كوردی زیندانـكراو عه‌بدوڵـڵا ئۆجه‌لان داوای له پارتی كرێـكارانی كوردسـتان (په‌كه‌كه) كردووه ئاگربه‌سـتێـك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له دژی حكومه‌تی توركیا پـیاده‌ی ده‌كه‌ن ڕاگه‌یه‌نن.
عه‌بدوڵـڵا ئۆجه‌لان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م بانـگه‌شه‌یه‌ی له نێو به‌ندیخانه‌كه‌یه‌وه له دورگه‌ی ئیمرالی كرد و له‌لایه‌ن پارێـزه‌رانیـیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا.
له بانـگه‌شه‌كه‌یدا ئۆجه‌لان ده‌ڵـێت ڕه‌نـگه ئاگربه‌سـتێـك ڕێـخۆشـكه‌ربێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیانه و دیموكراتیانه بۆ كێشـه‌ی كورد له توركیا.
عه‌بدوڵـڵا ئۆجه‌لان له سـاڵی 1999 دا ده‌سـتگیركرا و دواتر حوكمدرا.
شـایانی باسه شه‌ڕ و پـێـكدادان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌ڵـگیرسایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له سـاڵی 2004 دا كۆتایی به ئاگربه‌سـته یه‌ك لایه‌نه‌كه‌ی خۆی هێنا.
په‌كه‌كه له سـاڵی 1984 وه له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا شـه‌ڕ ده‌كات، وه پـتر له 30 هه‌زار كه‌س به هۆیه‌وه كوژراون.