Accessibility links

كۆنده‌لیزا ڕایس له‌سه‌ر دارفۆر هۆشـداری سودان ده‌كات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵـێت حكومه‌تی سودان به‌رپـرسـیار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕێـگه‌ له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ناوچه‌ی دارفۆر بگرێت.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ واشـنتۆن خانم ڕایس گوتی سودان له‌به‌رده‌م دوو بژاردایه‌، ئه‌ویش یان ئه‌وه‌تا هاوكاری بكات و یان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵـی نێوده‌وڵه‌تی بـبێـته‌وه‌. گوتیشی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ خه‌رتوم به‌رپـرسـیار ده‌بن ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان هه‌ڵـبژارد.

هه‌روه‌ها خانم ڕایس داوای ئاگربه‌سـتێـكی یه‌كسه‌ری له‌ دارفۆر ده‌كات، گوتیشی ده‌بێت حكومه‌تی سودان هێرشه‌ سه‌ربازیـیه‌كه‌ی ئێسـتای ڕابگرێت.

هه‌روه‌ها خانم ڕایس سه‌رله‌نوێ داواكه‌ی واشـنتۆنی دووباره‌ كرده‌وه‌ كه‌ داوا له‌ سودان ده‌كات ڕێـگه‌ به‌ سه‌ربازانی ئاشتی پارێز بدات له‌ ناوچه‌ی دارفۆر بڵاو بـبـنه‌وه‌.

پـێشـر حكومه‌تی سودان ناردنی هێزێـكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه‌ و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆلۆنیزمی ناوزه‌ندی كرد.

XS
SM
MD
LG