Accessibility links

له‌ هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتێـكی سوونه‌كان له‌ به‌غدا 10 كه‌س ده‌كوژرێن


چه‌ند چه‌كدارێـك له‌ عێراق ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵـك كردووه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی نوێـژكردن به‌ره‌و مزگه‌وتێـكی سوونی به‌ڕێـكه‌وتبوون، وه‌ له‌ ئاكامدا 10 كه‌س كوژراون و 11 ی دیكه‌ش برینداربوون.

كاربه‌ده‌سـتـانی عێراقی ده‌ڵـێـن هێرشـبه‌ره‌كان كاتێـك ده‌سـتیان وه‌شـاندووه‌ كه‌ نوێـژكه‌ره‌كان له‌ مزگه‌وتی ئه‌لمه‌شـاهه‌ده‌ له‌ گه‌ڕه‌كی حوریـیه‌ی شـاری به‌غدا كۆبوبوونه‌وه‌ بۆ جێـبه‌جێ كردنی نوێـژی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌.

پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ هۆی هێرشی یاخیبووان و توندوتیژی تیره‌یی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ گوته‌بێـژی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌ به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ گوتی هێرشه‌ خۆكوژیـیه‌كانی دژی هاوڵاتیانی سـڤیل و هێزه‌كانی ئاسایش له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ عێراق زیادی كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵـێت دوو سه‌ربازی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ پارێـزگای ئه‌نبار كوژراون.

XS
SM
MD
LG