ڕۆژی سـێشـه‌ممه ڕێـكه‌وتی 26 ی مانگی نۆ شـاندێـكی په‌رله‌مانی توركیا سه‌ردانی شـاری كه‌ركوكیان كرد و به‌جیا چاویان كه‌وت به هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕزگار عه‌لی. شـانده‌كه پـێـكهاتبوو له جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا تۆرهان چومه‌ز، سه‌ر به پارتی عه‌داله‌ته و ئۆرهان زیـیا، سه‌ر به پارتی گه‌لی كۆماری.
هاوكارمان هێرۆ زه‌نـگه‌نه له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕزگار عه‌لی سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.