نێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵـێت زۆری به‌رپـرسـیارێتی خراپـبوونی ڕه‌وشی مرۆیی هاوڵاتیانی فه‌له‌سـتینی له كه‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌كه‌وێته ئه‌سـتۆی ئیسرائیل.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژی سـێشـه‌ممه له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف به‌ڕێز جۆن دووگه‌رد گوتی ئیسرائیل كه‌رتی غه‌ززه‌ی كردۆته به‌ندیخانه‌یه‌ك و سێ له‌سه‌ر چواری دانیشـتوانه‌كه‌ی پـشـت به كۆمه‌كی خۆراك ده‌به‌سـتن، هه‌روه‌ها گوتیشی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی غه‌ززه هه‌تا بـڵـێــیـت سه‌خت و دژواره.
هاوكات باڵیۆزی حكومه‌تی ئیسرائیلی بۆ جنێف هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه و گوتی ڕاپـۆرته‌كه گوزارشت له باری ڕاسـته‌قینه‌ی ژیانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ناكات.
هه‌روه‌ها جۆن دووگه‌رد ڕه‌خنه‌ی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و یه‌كێـتی ئه‌وروپاش گرت له سه‌ر بڕینی كۆمه‌كه‌كانیان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس كه دان به بوونی ئیسرائیل‌دا نانێت.