دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید بۆ نۆی مانگی ئۆكتۆبه‌ر دواخرا پاش ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی توندوتیژی و مشتومڕاوی له دادگادا به‌ڕێكرا.
دادوه‌ر موحه‌ممه‌د عوره‌یبی ئه‌لخه‌لیفه گوتی دانیشتنی دادگا دواخرا تاوه‌كو كات به تاوانباران بدرێت په‌یوه‌ندی به پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه بكه‌ن كه ئاماده‌ی دادگا نه‌بوون و یاخود پارێزه‌ری نوێ ده‌ست نیشان بكه‌ن.
له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 26 ی مانگی نۆ، هه‌ر حه‌وت تاوانباره‌كه له ژووری دادگا كرانه ده‌رێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دادوه‌رییان به‌جێ نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كه به بێ ده‌نگی بمێننه‌وه.
سه‌دام حوسه‌ین یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كرایه ده‌ره‌وه و دهركردنهكهشی ده‌نگه ده‌نگێكی زۆری له نێوان داده‌ور و تاوانباراندا په‌یدا كرد. جێی باسه، ئه‌مه بۆ سێهه‌م جاره كه سه‌دام حوسه‌ین له ژووری دادگا ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
له دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی دادگاشدا، دادوه‌ر ته‌نها گوێی له شایه‌تی حه‌وت كه‌س گرت پێش ئه‌وه‌ی دانیشتنی دادگا دوابخرێت.