دیموكراته‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌شه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگاكانی زانیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به عێراق و تیرۆریزمی جیهانی به‌ڵگه‌یه‌كی ترن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانی ستراتیژی له عێراق پێویسته.
میدیاكانی ئه‌مریكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری نیشتمانی‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت شه‌ڕی عێراق نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئیسلامیه ڕادیكاڵه‌كانی پێگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها بووه هۆی زیادبوونی مه‌ترسی تیرۆریزمی جیهانی.
له ڕاگه‌یاندنێكدا، سیناتۆری سه‌ر به دیموكراته‌كان هاری رید گوتویه‌تی ڕاپۆرته‌كه نیشانی ده‌دات كه‌وان چۆن ئێستا ئه‌مریكا له مه‌ترسیدایه به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه چه‌وته‌كانی سه‌رۆك بوش و ڕازی نه‌بوونی به گۆڕانی ڕێبازه‌كه‌ی له عێراقدا.
له لایه‌كی دیكه، به‌ڕێوبه‌ری زانیاری نیشتمانی
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش جۆن نیگرۆپۆنتێ گوتویه‌تی له كاتێكدا كه كارێكی زۆر بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر كراوه و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی له دژی " مه‌ترسی جیهادییه‌كانی جیهان" به ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها ووته‌بیژێكی كۆشكی سپی گوتویه‌تی ئه‌و به‌شه بڵاوكراوه‌یه‌ی ڕاپۆرته‌كه باس له هه‌موو زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ناكات.