سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ژووری دادگای به‌غدا كرایه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام ناڕه‌زایی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی كه تایبه‌ته به تاوانكارییه‌كانی جینۆساید.
دادوه‌ر موحه‌ممه‌د عوره‌یبی خه‌لیفه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌دامی له ژووری دادگا كرده ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام گوتی نایه‌وێت چیتر له‌و هێلانه‌یه‌ی دادگادا بمێنێته‌وه، لێره‌شدا مه‌به‌ستی له‌و چوارچێوه ئاسنینه‌ی دادگایه كه سه‌دام و كۆمه‌ڵێك له دهستوداره تاوانباركراوهكهی تیادایه.
سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی تاوانباركراون به‌وه‌ی كه هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی له دژی كورده‌كان له ماوه‌ی ساڵانی 1980 كاندا.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌دامیش له دادگا دهربكرێته ده‌رێ، دادگا گوێی له شایه‌تی پیاوێكی به ته‌مه‌نی كورد ده‌گرت كه باسی له بۆمبارانكردنهكان و هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی له‌شكری عێراقی بۆ سه‌ر گونده‌كه‌ی له باكوری ووڵات ده‌كرد.
شایه‌تحاڵه‌كه گوتی به نزیك بوونه‌وه‌ی له گونده‌كه‌ی بۆنێكی سه‌یری كردووه و هه‌ستی به هه‌ناسه‌سواری كردووه. هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانی عێراقی خۆیی و خێزانه‌كه‌یان بردۆته به‌ندیخانه‌یه‌ك و له‌وێ بینیویه‌تی كه چۆن پاسه‌وانه‌كان له به‌ندكراوه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و وازییان لێ ناهێنن هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاتهێ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی به چاوی خۆی بینیویه‌تی كه‌وا نزیكه‌ی 500 كورد له زینداندا گیانیان له ده‌ستداوه.
له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادگاشدا، تیمی پارێزه‌رانی سه‌دام حوسه‌ین ئاماده نه‌بوون به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی دانانی دادوه‌رێكی نوێ بۆ دادگا و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تری دادگاكه‌ش. له به‌رامبه‌ریشدا، دادگا پارێزه‌ری تری ده‌ست نیشانكرد كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و تیمه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌و تیمه‌ی پارێزه‌رانی سه‌دامیش به ناوی خه‌لیل ئه‌لدوله‌یمی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی عێراقی تاوانبار كرد به‌وه‌ی فشارێكی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر دادگا، هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی دادگای تاوانبار كرد به‌وه‌ی یاساكانی دادییان شكاندووه.
حكومه‌تی عێراقیش دادوه‌ری پێشووی دادگاكه به ناو عه‌بدوڵا ئه‌لئه‌میری له هه‌فته‌ی ڕابردوودا لابرد پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نگیری خۆی بۆ تاوانباران نیشاندا و به سه‌دامی گوتبوو "تۆ دكتاتۆر نه‌بوویت" .