Accessibility links

میسر كارگه‌یه‌كی وزه‌ی ناوه‌كی دروسـت ده‌كات


میسر ده‌ڵـێت كارگه‌یه‌كی وزه‌ی ناوه‌كی دروست ده‌كات بۆ دابینـكردنی پـێـداویسـتیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ له‌ وزه‌ كه‌ له‌ زیادبووندایه‌.

وه‌زیری وزه‌ی میسری حه‌سـه‌ن یونس به‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی حكومی گوت كه‌ وڵاته‌كه‌ی پلان داده‌نێت بۆ دروسـتكردنی كارگه‌یه‌كی ناوه‌كی له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ به‌رهه‌مـهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی به‌ توانای 1000 مێـگاوات. گوتیشی پرۆژه‌كه‌ 1.5 ملیار دۆلاری تێـده‌چێت، حكومه‌تیش بۆ دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ دوای سه‌رمایه‌گوزاری بـیانیدا ده‌گه‌ڕێت.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ دوای سێ ڕۆژ له‌ قسه‌ی سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك دێت كه‌ گوتبووی ده‌بێت میسر به‌رنامه‌یه‌كی ناوه‌كی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌ پـێـكبهێنێت.

میسر له‌ سـاڵی 1986 ‌وه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ی كارگه‌ی ناوه‌كی سۆڤێتی ئه‌و كاته‌ له‌ چـرنۆبیل وازی له‌ پلانه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی هێنابوو.

شـایانی باسه‌ میسر له‌ ناكۆكی نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێـزه‌كان له‌سه‌ر قه‌یرانی ناوه‌كی تاران زۆر بێ ده‌نـگ بووه‌. به‌ڵام وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئێران هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.

میسر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه‌ داوای ڕۆژهه‌ڵاتێـكی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه‌ چه‌كی ناوه‌كی تیادا نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG